سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: مەخموور پرێس
سەنتەری رۆشبیری قەرەچووغ
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
بەبۆنەی (14 )مین ساڵیادی دامەزراندنی تیپەكەتان (تیپی شانۆی ڕۆژ ) جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی یەكە یەكەی ئەندامانی تیپەكەتان دەكەین ، هیوا دارین هەردەم كاروانی هونەری كوردی بەرەوپێش ببەن .
نوسینگەی مەخمووری
رێكخراوی هونەرمەندانی كوردستان
بەبۆنەی كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی نەتەوەكەمان خوالێی خۆشبێت (سەفوەت جەڕاح) كە رۆژی
19 /7 /2010 بەنەخۆشیەكی درێژخایەن ماڵئاوایی لێكردین، بەناوی خۆمان و سەرجەم هونەرمەندان لەنوسینگەی مەخموور، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان رادەگەینین ونزاكارین لەپەروەردەگاری مەزن ناوبراو بەبەهەشتی فراوانی خۆی شاد بكات.
انا للە وانا الیە را‌جعون
نوسینگەی مەخمووری
رێكخراوی هونەرمەندانی كوردستان
هه‌فته‌ی فیلمی كوردی كه له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له قه‌زای مه‌خموور ده‌ستی پێكردووه تاكو سبه‌ینێ به‌رده‌وام ده‌بێت. 
هه‌فته‌ی فیلمی كوردی به یه‌كێك له‌و پرۆگرامه هونه‌رییانه دێته هه‌ژمار كه له رێگای به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما له ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان به‌رِێوه ده‌چێت و له یه‌كه‌م هه‌نگاو له قه‌زای مه‌خموور ده‌ستی پێكردووه.
سنووربه‌زاندن و تۆپبارانكردنی ناوچه‌سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سوپای ئێران و فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌توندی ریسوا و ئیدانه ده‌كه‌ین
- جه‌ماوه‌ری خۆڕاگر و وڵاتپارێزی كوردستان
- توێژی رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ندانی كوردستان
ماوه‌ی مانگێكه سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاوكات له‌لایه‌ن سوپای ئێران و تۆپباران و بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌تۆمه‌تی ناڕه‌وا درێژه‌ی هه‌یه،له‌ئه‌نجامدا بۆته هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی ده‌یان هاوڵاتی سڤیل و نانه‌وه‌ی پشێوی كه‌بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی بۆسه‌رجه‌م داهاتووی ژیانی هه‌رێم و زیانگه‌یاندن به‌دانیشتوانی ناوچه سنوورییه‌كان و شێواندن و پیسكردنی ژینگه و سوتاندنی سروشتی كوردستان.
ئاگادارییه‌ك له ده‌سته‌ی كارگێڕی (سه‌نته‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری قه‌ره‌چووغ) ـه‌وه
بۆسه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتیی:
ئاگاداری سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتیی سه‌نته‌ره‌كه‌مان (سه‌نته‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری قه‌ره‌چووغ) ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 23 / 6 / 2010 كاتژمێر ( 30/10) ی به‌یانی له‌هۆڵی (كتێبخانه‌ی گشتیی مه‌خموور) ئاماده‌بن بۆئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كارگێڕی نوێی سه‌نته‌ر،ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا مافی ده‌نگدانی هه‌یه، له رۆژ و كات و شوێنی دیاریكراو ئاماده نه‌بێت،ئه‌وا داوای هیچ مافێكی یاسایی نامێنێت ،تكایه بۆ ئاگاداریی هه‌موولایه‌ك.
سه‌ركه‌وتووبن ... له‌گه‌ڵ ریزماندا.
ده‌سته‌ی كارگێڕی
سه‌نته‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری قه‌ره‌چووغ
10 / 6 / 2010
كتێبی (حەیران و چەند بۆچوونێكی تر) یەكەمین چاپكراوی نووسەر ( جەمیل سنجاوی )یە ولێكۆڵینەوەیكی فۆلكلۆریی تایبەت بەهونەری حەیرانە، زنجیرە چاپی ژمارە (3)ی بڵاوكراوەكانی (سەنتەری رۆشنبیری و هونەری قەرەچووغ) ەو لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی كتێبخانە گشتییەكان ژمارەی سپاردنی(148)ی ساڵی (2010) ی پێدراوە،, ئەم كتێبە لە (96 ) لاپەڕەی قەبارە مامناوەندی چاپكراوە و لەم رۆژانە كەوتە بەردیدی خوێنەران,ئێمە وێڕای دەستخۆشیمان لە برای لێكۆڵەر هیوای هەمیشە سەركەوتنی بۆ دەخوازین.
ئێوارەیە و
خۆر خواحافیزیم لێ دەكات
دڵم تەنگە و
بەرەو كونجی خەمم دەبات
خۆر دەڕواو
ماڵئاواییم لێ دەكات
پێشبرِكێیه‌ك بۆ هه‌ریه‌ك له خوێندنگاكانى زه‌رده‌شت و قه‌راج سازده‌كات كارزان غه‌مگین /مه‌خموور رۆژى پێنج شه‌ممه 5/11/2009 كاتژمێر 11ى پێش نیوه‌رۆ تیپی خونچه‌كانى مه‌خموور دواى گۆرِینى ستافی ده‌سته‌ى كارگێرِی، له یه‌كه‌م چالاَكیدا به‌هاوكاری په‌روه‌رده‌ى مه‌خموورو قایمقامى قه‌زای مه‌خموور پێشبرِكێیه‌ك بۆ هه‌ردوو قوتابخانه‌ى بنه‌رِه‌تى قه‌راج و زه‌رده‌شتى بنه‌رِه‌تى رێكده‌خات، كه خۆی له چه‌ندین برِگه ده‌گرت ، له نێوان برِگه‌كانیش هونه‌رمه‌ند كامل ئیبراهیم و تاڤگه عبدوڵلاَ گۆرانیان پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد، له ئه‌نجامدا قوتابخانه‌ى زه‌رده‌شتى بنه‌رِه‌تى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ستهێناو به كۆى (22) خاڵ به‌رامبه‌ر به (17) خاڵ له قوتابخانه‌ى قه‌راجى بنه‌رِه‌تى برده‌وه.
تیپی مۆسیقاى خونچه‌كانى مه‌خموور
درێژه‌ی بابه‌ت...
هونه‌رمه‌ندى گۆرانى بێژ (سروود حاته‌م) دواى دوو ساڵ له كارنه‌كردنیدا،( مه‌گه‌رِێوه) كلیپ ده‌كات،
درێژه‌ی بابه‌ت...
به‌بۆنه‌ى كۆچى ناواده‌ى هونه‌رمه‌ندى كورد (ئه‌رده‌لان به‌كر) ،به‌ناوى نوسینگه‌ى مه‌خموورى (رێكخراوى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان) په‌یامى هاوخه‌مى خۆمان ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ى هونه‌رمه‌ند و سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندانى كوردستان ده‌كه‌ین، له‌خوداى مه‌زن و دلۆڤان داواكارین دڵنه‌وایى كه‌س و كارى بدات و خوالێخۆشبووش به‌به‌هه‌شتى فراوانى خۆى شاد بكات. انا لله وانا الیه را‌جعون نوسینگه‌ى مه‌خموورى رێكخراوى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان 
دواى كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى مه‌خموورى (رێكخراوى هونه‌رمه‌ندانى كوردستانKAO) ،ده‌سته‌ى كارگێرِى نوسینگه له‌دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى مانگانه‌ى خۆى برِیارى دا پێگه‌ى خۆى له‌سه‌ر تۆرِى ئینته‌رنێت بكاته‌وه،

دواى دوو ساڵ له‌چاوه‌روانى باره‌گاى نوسینگه‌ى مه‌خموورى رێكخراوى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان KAO كرایه‌وه. پاش یه‌كگرتنى (سه‌ندیكاى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان) و (یه‌كێتى هونه‌رمه‌ندانى كوردستان) ،دواى به‌ستنى كۆنگره ناوه‌كه‌ى گۆرِدرا بۆ (رێكخراوى هونه‌رمه‌ندانى كوردستانKAO) ،


